باندە جولەکەکان ئەو یارمەتییانەیان لەناوبرد کە هاتبوونە غەززە: سەرەڕای برسێتی دەیان هەزار تۆن خۆراک لەناوچوون

لەگەڵ قووڵبوونەوەی برسێتی لە غەززە، باندە جولەکەکان هەزاران بارهەڵگری هاوکارییان گرتووە و هەزاران تۆن خۆراک و دەرمانیان لەناوبردووە. داگیرکەران بە ڕێگریکردن لە ڕۆیشتنی یارمەتییەکان بە ئەنقەست، هەوڵ دەدەن خەڵکی غەززە بە برسێتی بکوژن.
کەرتی غەززە بە هۆی سیاسەتی سیستماتیکی برسێتی رژێمی سەهیۆنی بەرەو کارەساتێکی نوێی مرۆیی ڕادەکێشرێت. بە پێی راپۆرتی پەخشی گشتی رژێمی سەهیۆنی، کان، سوپای داگیرکەر دەیان هەزار تۆن یارمەتیی لە نێویاندا خۆراک و کەرەستەی پزیشکی کە بۆ گەلی غەززە ناردرابوو لە ناو بردووە.
لە راپۆرتەکەدا بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان هاتووە کە نزیکەی هەزار بارهەڵگری پڕ لە هاوکارییەکان لەناوبراون. لە کاتێکدا هۆکاری خراوەتەڕوو "کێشەی ڕێکخراوەیی" بووە لە دابەشکردنی یارمەتییەکان، بەرپرسانی فەلەستین و چاودێرانی سەربەخۆ جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەمە سیاسەتێکی بە ئەنقەست بووە.
بەپێی زانیارییەکان، کەلوپەلی هاوکارییەکان بۆ چەند هەفتەیەک لەبەر خۆردا بەجێدەهێڵرێن و ڕێگەیان پێنادرێت لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە بچنە ناو غەززە و دواتر فڕێدەدرێن، چونکە "تێکچوون". هاوکات بارهەڵگرەکانی فریاگوزاری کە هەوڵی گەیشتنیان بە غەززە دەدەن، لەکاتی چوونە ناو ئوردن لەلایەن چەتەکانی جولەکەوە هێرشیان دەکرێتە سەر. بارهەڵگرەکان بەردباران دەکرێن و دەسوتێنرێن.
داخستنی دەروازەکانی رەفەح و کەرەم ئەبو سالم بە هۆی چالاکییە سەربازییەکانی سەهیۆنییەکان و کارنەکردنی دەروازەی بەیت حانون (ئەرەز) لە باکوور بە هۆی هێرشی چەتەکانی جوولەکە، غەززەی کردووە بە زیندانێکی برسێتی تەواو گەمارۆدراو.
لە غەززە کە ژمارەی دانیشتووانی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەسە، ئێستا خەڵک بە توێکڵی پەتاتە و خۆراکی ئاژەڵان هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی بژین. مردن بەهۆی برسێتی بە تایبەت لە نێو منداڵاندا بەرز دەبێتەوە.
بەئامانجگرتنی سیستماتیکی یارمەتییەکان جارێکی دیکە ئاشکرای کرد کە رژێمی سەهیۆنی لە ستراتیژی شەڕی خۆیدا برسێتی وەک چەکێک بەکاردەهێنێت.
لە غەززە چیتر خەڵک تەنها بە بۆمب ناکوژرێن، بەڵکو بە هەژاریش دەکوژرێن. وە جیهان بەردەوامە لە بێ دەنگی و سەیرکردنی ئەم تاوانانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەشتی ئازادی حەنزەلە کە بۆ هاوکاری بۆ غەززە بەڕێوە کەوتووە بەرەو غەززە دەچێت.
ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە غەززییەکان کە جارێکی دیکە بەهۆی دەرکردنی زۆرەملێی رژێمی سەهیۆنی ئاوارە بوون، ئێستا هیچ شوێنێکیان نەماوە بۆ ئەوەی بچن.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر رایانگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی مسوڵمان و عەرەبی دەبێت ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر بۆ هاوکاری خەڵکی غەززە بگرنەبەر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٤ هەزار و ٤٧٧ کەس.